گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

ڕەنگدانەوەی مێژووی كورد لە گۆڤاری زاری كرمانجی دا (١٩٢٦-١٩٣٢)

نووسەرانAuthors
پ.ی.د. سنوور سەباح سەدیق پ.ی.د. ئارەزو یوسف حسن
پوختەAbstract
ڕەنگدانەوەی مێژووی کورد لە گۆڤاری زاری کرمانجیدا، لایەنێکى گرنگ و بایەخدارى مێژووى بزووتنەوەى ڕۆشنبیریى و ڕزگاریخوازیی کوردییە، لەبەرئەوەى لە گواستنەوەی ڕووداو و کەسایەتییە مێژووییەکان بەشێوەی وتار، هەواڵ، توێژینەوە و ئەدەبیات(شیعر و چیرۆکدا) ڕۆڵێکى بەرچاوی بینیوە. لەهەمانکاتدا لە پاراستنی زمان و کولتوور، بەرزکردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی و ناساندنی مێژووی کورد بۆ نەوەکان داهاتوو درێخى نەکردووە، هەر ئەمەش وایکردووە لە سەرجەم ژمارەکانیدا چەندین بابەت و گۆشەى تایبەت بە مێژووى کورد و ڕووداوە سیاسییەکانى ناوچەکە تەرخان بکات. سنوورى توێژینەکە بایەخدان و تیشکخستنە سەر ڕەنگدانەوەى مێژووى کوردە لە ماوەى ساڵانى دەرکردن و بڵاوکردنەوەى گۆڤارەکە (١٩٢٦-١٩٣٢)دا، ئامانجى سەرەکى توێژینەوەکە دیاریکردن و شروڤەکردنی ڕووداوە مێژووییەکانە لە دیدى هەڵویست و هەواڵ و ڕاپۆرت و وتارەکانى نێو بڵاوکراوە، لەهەمانکاتدا دیاریکردنى ئامانج و چۆنیەتى شێوازى وەڵامدانەوەى بەرپرسیارێتى زارى کرمانجییە لە بەرانبەر بەو ڕووداوانەى کە لەم قۆناغە هەستیارە مێژووییەى کە ڕوویانداوە.