گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

پەیامى شیعرى (حوسێن حوزنى موکریانى) لە بزاڤى (رۆژنامەگەرى کوردى)دا

نووسەرانAuthors
پ. ی. د. ژوان عبدالسلام عزیز گەردى
پوختەAbstract
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی (حوسێن حوزنی موکریانی) وەک یەکێک لە پێشەنگە گەورەکانی بواری چاپ و ڕۆژنامەگەریی کوردی، ئەویش گەیاندنى (پەیامی شیعری)یە لە بزاڤى رۆژنامەگەرى کوردیدا، ناونیشانەکە ئاماژەیە بۆ ئەوە کە موکریانی تەنها مێژوونووس یان ڕۆژنامەنووس نەبووە، بەڵکو شیعرەکانی لەناو گۆڤار و بڵاوکراوەکانیدا (وەک زاری کرمانجی) هەڵگری پەیامی سیاسی، نەتەوەیی و نيشتيمانى و هتد بوون، کە وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ هۆشیارکردنەوەی تاکی کورد بەکاریهێناون. ئامانجی توێژینەوە: خستنەڕووی لایەنە ئەدەبی و فیکرییەکانی حوسێن حوزنی موکریانییە لە ڕێگەی شیعرەکانییەوە، لە لایەکى تر دەرخستنی پەیوەندی نێوان (شیعر و "ڕۆژنامەگەری)یە لە سەردەمی موکریانیدا و چۆنیەتی خزمەتکردنی ئەم دوو کایەیە بە یەکتری، کە بەهۆیانەوە شیکردنەوەی ئەو ناوەرۆکە نەتەوەیی و نیشتمانییانەی کە موکریانی لە قالبی شیعردا لەناو ڕۆژنامە و گۆڤارەکانیدا بڵاوی کردوونەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش سەلماندنی ئەوەی کە شیعر لای موکریانی تەنها بۆ جوانی نەبووە، بەڵکو پەیامێکی بەئاگاهێنەرەوە بووە بۆ زیندووکردنەوەی مێژوو و ناسنامەی کورد. میتۆدی توێژینەوە: بۆ توێژینەوەکە سوود لە میتۆدی (وەسفی - شیکاری) وەرگیراوە. بە جۆرێک کە سەرەتا باس لە رۆژناگەرى بەگشتى کراوە ئینجا بارودۆخی ڕۆژنامەگەریی ئەو سەردەمەى موکریانی کراوە، پاشان شیکاری بۆ دەقە شیعرییەکانی ناو بڵاوکراوەکانی نێو پەرەکانى گۆڤارو رۆژنامەکان کراوە تاوەکو ئەو پەیامە شاراوە و ئاشکرایانەی تێیدا بوون دەربهێنرێن، لەگەڵ ئەمەشدا پەنا بۆ میتۆدی مێژوویی دەبرێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەرچاوە ڕەسەنەکان و ژینگەی سیاسی ئەو سەردەمە. کۆتایی: ئەم توێژینەوەیە دەیسەلمێنێت کە حوسێن حوزنی موکریانی تەنها داهێنەرى چاپخانە نەبووە، بەڵکو خاوەن پەیامەکانى شیعریی نەتەوەیی بووە کە ڕۆژنامەگەریی کردووەتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنی پەیامە هەمە چەشنەکان.