گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لە نوێکردنەوەی بونیادی شیعری کوردیدا

نووسەرانAuthors
د. سەرباز مەجید خۆشناو
پوختەAbstract
توێژینەوە لە پرسی نوێبوونەوەی بونیادی شیعر و ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لەم بوارەدا، پەیوەندیی بەو لایەنە هونەرییانەوە هەیە، کە لە بونیادی دەق بەگشتی و بە تایبەتی لە بونیادی شیعری نوێدا هەیە، بۆ ئەو مەبەستە پشت بە تیۆری هونەرە ئەدەبییەکان (نظریة فنون الادبیة) بەستراوە، بۆ ئەوەی پەی بەو پێشکەوتنانە ببەین، کە لە قۆناغی نوێبوونەوەدا لە شیعری کوردیدا ڕوویانداوە، ئەم تیۆرە ڕێگە بە گرتنەبەری فرەمیتۆدی دەدات، کە ئەمەش هاوکارە بۆئەوەی لە چەندین ڕووەوە لە دەق بڕواندرێت، ئەمەش وایکردووە، کە پشت بە میتۆدی وەسفی شیکاری و لەشوێنی پێویستدا پشت بە میتۆدی ئاماری ببەستین، لە ناوەوە و لە دەرەوەی دەقەکانیشدا بە دوای ئەو داتایانەدا بگەڕێین، کە بۆ وەڵامی پرسیارەکانی توێژینەوە جێی بایەخن. ئەنجامگیریی وەدەستهاتووی توێژینەوەکە بریتین لەوەی، کە گۆڤاری زاری کرمانجی زەمینەیەکی لەباری بۆ هەنگاونان بەرەو نوێکردنەوەی شیعری کوردی فەراهەم کردووە، لەڕێی بڵاوکردنەوەی دەقەکانیان هانی شاعیرانی داوە بۆ لادان لە باو و سڵ نەکردنەوە لە نوێخوازی و داهێنان. توێژینەوەکە بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە، کە ئەو دەقانەی لە گۆڤاری زاری کرمانجیدا، وەک شیعری نوێ بڵاوکراونەتەوە، تەنها لاساییکردنەوەی هەوڵەکانی پێش خۆیان نین، بەڵکو لە داهێنانی هونەریی بونیادی دەقەکانەوە، دەستپێشخەریی شاعیرەکانی پێوەدیارە. فرە جۆریی قاڵبی دەقەکانیش گەواهیدەری ئەوەن، کە ئەو شاعیرانەی دەقەکانیان لە گۆڤارەکەدا بڵاوکردۆتەوە، بە ئاگاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی نوێکردنەوەی شیعردا کردووە.