گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

زاری کرمانجی، نموونەیەک لە ڕۆژنامه وانی شوناس خوازانه: توێژینەوەیەکی بەراوردکارانه لە دۆخی هاوکاتی ڕۆژنامەگەری لە عێراق و ئێران

نووسەرانAuthors
د. ئیبراهییم محەمەد حوسێنی
پوختەAbstract
ڕۆژنامەگەری لە کۆمەڵگاکانی فرە-نەتەوەیی کە بنکەی فەرمی دروستکردنی نەتەوەییان نییە، ڕۆڵێکی بەرزتر له ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندن دەبینن و دەبن به پانتایی بۆ ڕەنگدانەوەی ناسنامە، زمان و داواکارییە ڕامیارییەکان، نەتەوەسازیی کولتووری و بەهێزکردنی وشیاری نەتەوەیی. دوای رووخانی دەوڵەتی عوسمانی، گەلی کورد لەگەڵ کومەلێک کێشەی ڕامیاری، کولتووری و زمانی ڕووبەڕوو بووەوه. لەم بارودۆخەدا، گۆڤاری زاری کرمانجی تەنها بە ئاگادارکردنەوە نەوەستا، بەڵکو وەک پردێک لەنێوان کولتوور، زمان و وشیاریی کۆمەڵایەتی کاری کرد. گۆڤاری زاری کرمانجی لە ساڵانی ١٩٢٦-١٩٣٢، بە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی لەسەر چەند تەوەرێک؛ تەوەری زمانی (تێگەیشتنی سەرنووسەر لە ڕۆڵی زمان لە مانەوە و ناسنامە و شوناسی نەتەوەیی)، ته وەری کولتووری–مێژوویی (پیشاندانی مێژووی کوردی، هۆنراوە و ئەدەبیاتی زاره کی)، سیاسه تی بێ لایەنی (ڕێکارێکی ئاگادارانه بۆ بەردەوامی بڵاوکردنەوە و کاریگەریی درێژخایەن) و گوتاری زاڵ (گوتاری خۆوشیاریی نەتەوەیی بەبێ بەربەرەکانی لەتەک سیاسەتی ئەوکاته)، نموونەیەکی دیار و بەرچاوە لە رۆژنامەوانی شوناس خوازانەیه. لە ماوەی بڵاوکردنەوەی زاری کرمانجی دا، ئێران سەرەڕای سەربەخۆیی سیاسی، شاهیدی لاوازبوونی کاری ڕوژنامەوانی بوو، لە کاتێکدا عێراق لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا بوو، بەڵام خاوەنی ڕوژنامەوانی چالاک و مەدەنی بوو. ئەم توێژینەوەیە بە پێداگری لەسەر مێتودی مێژوویی–بەراوردکارانه، سەرەتا رۆژنامەوانی بارودۆخی ڕامیاری عێراق و ئێران و پاشان زاری کرمانجی لە ڕوانگەی ناوەرۆک شیکردنەوه تاوتوێ کردووە. دەرئەنجامەکان باس لەوە دەکەن کە چاپەمەنی کوردی عێراق له بارودوخێکی چالاکیی کولتووری–ناسنامەیی دابوون و زاری کرمانجی نموونەیەکی بەرچاوه لە ڕۆژنامەوانی شوناس خوازانەیه.