گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لە پەرەپێدانی هۆشیاریی هزریدا گۆشەی (دەردی دەروون) بە نموونە

نووسەرانAuthors
پ.ی.د. ئاسۆ عومەر مستەفا م.ی. سەروەت نیعمەتوڵا ساڵح
پوختەAbstract
ئەم توێژینەوەیە، قاڵبوونەوەیە لە چەمکی (هۆشیاریی هزری) و شێوازی ڕەنگدانەوەی لە گۆشەی (دەردی دەروون) لە گۆڤاری (زاری کرمانجی)دا. توێژینەوەکە بە پشتبەستن بە تیۆری "کۆگیتۆ- دیکارت" و تیۆری "پەرەپێدانی هۆشیاری- کانت" کاردەکات، تاوەکو پڕۆسەی هۆشیاریی هزری بۆ هۆشیارییەکی مەعریفی قووڵ شیبکاتەوە. ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە ناساندنی ئەو ستراتیژە هزرییانەیە کە گۆڤارەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە هزریی و کۆمەڵایەتیی و نەتەوەییەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا بەکاریهێناون. بۆ ئەم مەبەستە، توێژەران میتۆدی (وەسفی-شیکاری)ییان پەیڕەوکردووە بۆ هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆکی گۆشەکە. ئەنجامگیرییەکانی تویژینەوەکەش ئەوە دەردەخەن، گۆشەی (دەردی دەروون) تەنها گێڕانەوەیەکی ئەدەبی نییە، بەڵکو وەک سەکۆیەکی ڕێنمایی هزری کاری کردووە و تیایدا (هۆشیاری) وەک کلیلی چارەسەر پێشکەشکراوە. سەرئەنجامی توێژینەوەکە، گەیشتنە بەو ڕاستییەی کە گۆڤاری زاری کرمانجی لە ڕێگەی ئەم گۆشەیەوە توانیویەتی مۆدێلێکی پێشەنگ لە (ڕۆژنامەگەریی) بخاتەڕوو، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر گۆڕینی دیدگای خوێنەر لە تێڕوانینێکی سۆزدارییەوە بۆ تێڕوانینێکی هزریی هۆشیارانە بەرامبەر بە گرفتە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان، ئەمەش بایەخی گۆڤارەکە وەک بزوێنەرێکی ڕۆشنبیری و نەتەوەیی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دەسەلمێنێت.