گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

ڕۆڵی حوسێن حوزنی موكریانی لە ڕۆژنامەی دەنگی گێتی تازەدا "١٩٤٦-١٩٤٧"

نووسەرانAuthors
م.ی. ڕۆشنا فایەق محەمەد م.ی. سۆران حوسێن ئیبراهیم
پوختەAbstract
حوسێن حوزنی موكریانی ڕۆڵی باشی لە بواری نوسینەوەدا بینیوە، بەتایبەت لەبواری گۆڤار و ڕۆژنامەگەریدا ئەو ڕۆڵە زیاتر قوڵ بووەتەوە، ئەوەی بەلای توێژەرانەوە گرنگە خودی كێشەكەیە، كە بریتییە لە هەڵدانەوەی لاپەڕەی فەرامۆشكراوی ئەو ڕۆڵە گرنگەی حوزنی لە ڕۆژنامەی ناوبراودا، كە هەوڵێكی خودی بووە، لەدوای ئەوەی ئینگلیز ئیشی بە گۆڤارەكە نامێنێت، لەبەرئەوەی جەنگی دووەمی جیهانی كۆتایی هاتبوو، بۆیە دەست بەرداری ئەو گۆڤارە دەبێت، حوزنی دێت بە هەوڵێكی خودی درێژە بەو بابەتە دەدات بەشێوەیەكی هەفتانە لەشێوەی ڕۆژنامەدا، كە 31 ژمارەی لێ دەركردووە، ئامانجی توێژەران گەیشتنە بە دەرخستنی ئەو ڕۆڵەی حوزنی كە بەشێوەیەكی خودی، بەڵام ڕۆڵێكی گەورەی لەبواری ڕۆژنامەگەریدا بینیوە، توێژەران میتۆدی جیاوازیان بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەكە پەیڕەو كردووە، بەتایبەت میتۆدی مێژوویی، شیكاری و وەسفی، لەئەنجامدا ئەوەی توێژەران پێی گەیشتوون بریتین لە ئەوەی حوسێن حوزنی ڕۆڵی كاریگەری لە ڕۆژنامەی دەنگی گێتی تازەدا بینیوە، ئەوەی زۆر گرنگە حوزنی ڕۆڵێكی هەمەجۆری لەو ڕۆژنامەیەدا بینیوە، لە خستنەڕووی لایەنی مێژوو، هەواڵی ناوخۆیی و دەرەكی، وتار، چیرۆك، شیعر، ئاگاداری، ڕیكلام، وێنە، هەروەها ئەوەی جێی بایەخی توێژەران بووە و پێی گەیشتوون، ڕۆڵی حوزنییە لە خەم و ئامانجی گەیشتنی میللەتەكەی بە مافی نەتەوەیی و ڕزگاربوونیان لە ژێردەستەیی، هەربۆیە لە شاری خۆی ڕۆشتووە و بەدوای خەمی میللەتەكەیدا، لەم پێناوەشدا چەندین نازناوی وەك حوزنی و داماوی هەبووە.