ڕۆڵی گۆڤاری (زاری كرمانجی) له به‌كارهێنانی زاراوه‌دا
پوختەAbstract
گۆڤاری (زاری كرمانجی 1926-1932) به سه‌رپه‌رشتی (حوسێن حوزنی موكریانی) له شارۆچكه‌ی ڕواندز ده‌رده‌چوو، وه‌ك یه‌كێك له سه‌ره‌تاییترین و گرنگترین وێستگه‌كانی مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ڕووناكبیریی كوردی ئه‌ژمارده‌كرێت. ئه‌م گۆڤاره له كاتێكدا سه‌ری هه‌ڵدا، كه زمانی كوردی به‌راو‌رد به زمانه‌كانی تركه‌متر خزمه‌ت كرابوو، بۆیه به ده‌ركه‌وتنی ئه‌م گۆڤاره و له‌و شه‌ش ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، توانی خزمه‌تێكی باشی لایه‌نه جیاوازه‌كانی، وه‌ك: (كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، مێژوویی...هتد) به زمانی كوردیی بكات. ئه‌م گۆڤاره ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ بابه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو بووه مه‌یدانێكی مه‌شقپێكردنی زمانیی زانستی، هه‌وڵێكی چڕی دا بۆ داهێنان و به‌كارهێنانی زاراوه‌ی نوێ له بواره‌كانی سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵناسی، ئه‌ده‌بی، ته‌نانه‌ت بواری ڕیزمانیش، ئامانجی له‌مه‌ش ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌و زاراوه كوردییانه جێگیر بكرێت و شوێنی زاراوه‌ی زمانه‌كانی تر بگرێته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه ته‌نیا جه‌خت له ڕۆڵی گۆڤاره‌كه له به‌كارهێنانی زاراوه له بواره جیاوازه‌كان ده‌كاته‌وه و ڕۆڵێكی به‌رچاوی له خزمه‌تی زمانی كوردیدا گێڕاوه، كه وتار و كاری زانستیی باش و به‌پێز به زمانی كوردی پێشكه‌شبكات. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌درێت، باس له ڕۆڵی ئه‌و گۆڤاره بكرێت، له بواری خزمه‌تكردنی ئه‌و بوارانه‌ی كه تایبه‌تن به باسه زمانییه‌كان و به تایبه‌ت بواری زاراوه‌سازی و زاراوه‌دانان، كه ئایا تا چه‌ند ئه‌و گۆڤاره ڕۆڵی له زیندووكردنه‌وه و دانانی زاراوه‌ی بۆ زمانی كوردی هه‌بووه، هه‌ر له یه‌كه‌م ژمار-له (25ی ئابی 1926) تا كۆتا ژماره-(24) له ساڵی (15ی ئابی 1932)ی گۆڤاره‌كه.