په‌ره‌پێدان وگه‌شه‌ی زمانی كوردی له گۆڤاری زاری كرمانجیدا ١٩٢٦-١٩٣٢
پوختەAbstract
زمان وه‌ك سه‌ره‌كیترین كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیكردن و ستوونێكی گرنگی په‌ره‌پێدانی مرۆیی، هه‌میشه له گۆڕان و گه‌شه‌كردندایه، هه‌ر گه‌شه و گۆڕانێكی زمان وابه‌سته‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ و گه‌شه‌ی شارستانییه‌ت و هۆشیاری و ڕۆشنگه‌ریی و زانست و مه‌عریفه‌یه، ڕۆژنامه‌گه‌ریش وه‌ك كایه‌یه‌كی مه‌عریفی پڕ به‌ها ستوون و كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هۆشیار و پێشكه‌وتووه، به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌ركه گرنگه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری په‌یوه‌سته به زمانه‌وه، هه‌ڵبه‌ت زمان هاوشێوه‌ی فره‌چه‌شنی فره‌ئه‌ركیشه، یه‌كێك له ئه‌ركه هه‌ره گرنگه‌كانی له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدایه، هه‌رگیز ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌بێزمانێكی گۆڕاو به‌پێی گۆڕانكارییه هاوچه‌رخه‌كان له توانایدا نابێت ئه‌ركه‌كانی وه‌ك پێویست به‌جێبهێنێت. ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك پێویستییه‌كی سه‌رده‌م و به ئامانجی خزمه‌تكردن به كایه جیاوازه‌كانی هۆشیاری و مه‌عریفی هاتووه‌ته ئاراوه، گۆڤاری (زاری كرمانجی) یه‌كێك له‌و بڵاوكراوانه‌یه، كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه له چاره‌كه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا(1926-1932) له‌ڕێی فره‌چه‌شنی بابه‌ت و ناوه‌رۆكه‌وه خزمه‌تی زۆری له بواره جۆراو‌جۆره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عریفی و بیری نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌وشی ڕۆشنبیری.... تد كردووه، وه‌شاندنی بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی، زانست و مه‌عریفه...تد به زمانی كوردی له گۆڤاره‌كه‌دا وێڕای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی پڕ به‌ها به میلله‌ته‌كه‌مان، هاوكات خزمه‌تیشه به زمانی كوردی و له‌ڕێی ئه‌و گۆڤاره‌وه په‌ره به زمانه‌كه‌مان دراوه و گه‌شه‌كردنی باشی به‌خۆوه بینییوه، له‌وسۆنگه‌وه ئه‌م توێژینه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی ڕۆڵی گۆڤاری زاری كرمانجی له‌په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی ته‌رخانكراوه، هه‌ر له داڕشتنی وشه و زاراوه و چاره‌سه‌ری به‌شێك له گرفته‌كانی ڕێنووس و سێمانتیك، بایه‌خدان به ته‌واوی زار و شێوه زاره‌كانی زمانی كوردی، به‌تایبه‌تی لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو زاری ناوه‌ڕاست و زاری ژوورووی زمانی كوردی، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی توێژینه‌وه‌كه میتۆدی په‌سنی شیكه‌ره‌وه‌یی پێڕه‌وكراوه.