گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

ڕۆنانی وشە و زاراوە لە گۆڤاری "زاری کرمانجی"دا

نووسەرانAuthors
ڕەزا شەجیعی
پوختەAbstract
ساڵانی کۆتایی سەدەی نۆزدە، سەرەتای نزیکبوونەوە و ناسینی جیهانی مودێرن و بەخۆداچوونەوەی کوردییە و ئەمەش ئاکام و ئەنجامی ئەو هەوڵە ڕۆناکبیریانەیە "گەنجە کوردەکان" لە جهیانی کوردیدا دەستپێشخەر بوون بۆی. لەگەڵ ئەم نزیکبوونەوە و ناسینەیە، زمان و جیهانی کوردی لەگەڵ کۆمەڵێک بیر و ئایدیا، دیاردە و چەمک و زاراوە و وشەی نوێ ڕووبەڕوو دەبێتەوە. بە هۆی غیابی ڕێکخراوەیی و نەبوونی پرۆژەی مەعریفیی پێویست، زمانی کوردی ئەو ئامادەبوونە پێویستەی پێ نییە، تێکەڵی ئەو بیر و ئایدیا، دیاردە و چەمک و زاراوە و وشە نوێیانە بێتەوە و لە ڕێگەی سێ زمانی تورکی، عەربی و فارسییەوە لەو چەمک و بابەتانە ئەدوێ و هەستکردن بەم کەمایەسی و نەتوانینە سەرەتای نوێبوونەوەی زمانی کوردییە. بە هەڵدانەوەی ڕۆژنامە و چاپەمەنییە کوردییەکان لە سەرەتاوە تا 1932ڕاستەوڕاست هەست کردن بەم کەمایەسی و نەتوانینە دەبیندرێ و هاوکات شایەتحاڵی ئەو هەوڵە باش و هەنگاوە بونیادنەرانەن لەم پێناوەدا نراوە. گۆڤاری "زاری کرمانجی" لە نموونە هەرە باشەکانە بۆ شایەتیدان لەسەر ئەم هەستپێکردن و نوێبوونەوە و وەک خۆی هەنگاوی زۆر باشی لە بواری وشەسازکردن و زاراوەدانان هەڵگرتووە. ئەم لێکۆڵینەوەیە دەپەرژێتە سەر ناساندنی ئەو وشە و زاراوانەی لە گۆڤاری "زاری کرمانجی"دا وەک پێشنیاری حوسێن حوزنی موکریانی لە بەرانبەر زاراوە ناکوردییەکاندا کاری پێکردووە. هەوڵ دەدرێ لەم لێکۆڵینەوەیەدا، شێوە و میتۆدی زاراوەسازییەکە و ئەنجامی وشە ڕۆنراوەکان دەستنیشان بکەین و هەنێ لەو زاراوانەی کاتی خۆی کاری پێکراوە و دواتر بەجۆرێک فرامۆش کراون، بیربهێنرێنەوە و لەم ڕێگەوە سەرەتاکانی ڕەوتی زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا ڕوونتر ببێتەوە.