گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

ڕێبازی حوسێن حوزنی موکریانی لە گێڕانەوەی مێژووی میرنشینی بەرزیکانی (لەژێر ڕۆشنایی تیۆری ئەندرسۆندا)

نووسەرانAuthors
شاخەوان حمدامین سورچی پ.ی.د. ئەبوبەکر دێوانە حەمەد باڵەکی
پوختەAbstract
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکی ئەکادیمییە بۆ شیکردنەوەی ڕێبازی مێژوونووسی لای حوسێن حوزنی موکریانی، بەتایبەت لە گێڕانەوەی مێژووی میرنشینی بەرزیکانیدا، ئامانجی سەرەکیی توێژینەوەکەش بریتییە لە دەرخستنی ئەو سنوور و ڕەهەندانەی کە تێیدا مێژوونووس لایەنە زانستییەکانی کردۆتە قوربانیی پڕۆژە نەتەوەییەکەی. لێرەوە کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە لەو مەودایەدا چڕ دەبێتەوە لە نێوان ڕاستی مێژوویی و پڕۆژەی بونیادنانی ناسنامەی نەتەوەیی لای موکریانی دروست بووە، بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەکە ڕێبازی شیکاریی ڕەخنەیی پەیڕەو دەکات، هاوکات سوود لە تیۆریی "کۆمەڵگە خەیاڵکردەکان"ی بێنێدێکت ئەندرسۆن وەردەگرێت بۆ لێکدانەوەی ڕۆڵی تەکنەلۆژیای چاپ لە گۆڕینی مێژوو بۆ سەرمایەیەکی کلتوری و نەتەوەیی. گرنگترین دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوە دەردەخەن کە موکریانی تەنها گێڕەرەوەی ڕووداوەکان نەبووە، بەڵکو مێژووی وەک ئامرازێکی بونیادنەر بۆ دروستکردنی هاوسۆزیی خەیاڵپێکراو لە نێوان تاکی کورددا بەکار هێناوە، بە جۆرێک دەرکەوتووە کە ناوبراو لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی چەمکی "لەبیرچوونەوەی بونیادنەر"ەوە، بە مەبەست هەندێک لە ململانێ ناوخۆییەکانی ناو میرنشینەکەی شاردووەتەوە تاوەکو وێنەیەکی شکۆمەند و بێگەرد بۆ ڕابردووی کورد لە خەیاڵی خوێنەردا جێگیر بکات، ئەمەش وای کردووە بەرهەمەکانی موکریانی زیاتر لە پڕۆژەیەکی سیاسی-کلتوری بچن، تاوەکو گێڕانەوە و نووسینەوەی مێژوویەکی سادە.