پرسی نەتەوەسازی لە گۆڤاری زاری کرمانجی دا
پوختەAbstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌ژێر ناونیشانی (پرسی نه‌ته‌وه‌سازی له‌گۆڤاری زاری كرمانجی )دایه. نه‌ته‌وه‌یی پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و كولتورییه، هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی گرنگ وتوكمه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كتریان ببه‌ستێته‌وه‌ی وه‌ك ( مێژوو، ئاین، زمان، كو‌لتور، خاك ...) ئه‌مانه ناسنامه‌ن بۆ نه‌ته‌وه. نه‌ته‌وه‌سازی ده‌سته‌بژێرێكه ئامانجی یه‌كڕێزی و یه‌كگرتوویی پاراستنی كۆمه‌ڵگایه. نه‌ته‌وه‌سازی كار بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بوون ده‌كات . له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئامانجمان خستنه ڕووی پرسی نه‌ته‌وه‌سازییه له‌گۆڤاری زاری كرمانجیدا، كه چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م گۆڤارانه‌ش كه له‌پێش گۆڤاری زاری كرمانجیش ده‌رچوونه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه چ ڕۆڵیان هه‌بووه له‌پێش خستنی نه‌ته‌وه‌سازیدا، ئایا هه‌مان پرس له‌گۆڤاره‌كانی تردا هه‌بووه؟ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی وەسف- شیکارییمان هەڵبژاردووە، تا لە رێگەی دەق و نووسینەکان بە ئەنجام بگەین، توێژینه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، كه ڕۆژنامه هەر تەنیا تاكه ئامرازێك نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان، به‌ڵكو كار بۆ یه‌كڕێزی و پاراستن و به‌هێزكردنی پرسی نه‌ته‌وه‌سازیی ده‌كات.