گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

بنیاتی هونەریی لە چیرۆكەكانی حسێن حوزنی موكریانی لە گۆڤاری (زاری كرمانجی)دا (لێكۆڵینەوەیەكی ڕەخنەیی شیكارییە)

نووسەرانAuthors
پ.ی.د. دیار فایەق مەجید پ.ی.د. کاوە ئیسماعیل عەبدوڵڵا
پوختەAbstract
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی بنیاتی هونەریی لە چیرۆكەكانی حسێن حوزنی موكریانی لە گۆڤاری (زاری كرمانجی)دا (لێكۆڵینەوەیەكی ڕەخنەیی شیكارییە) ئامانج لیی ڕاڤەكارییەكی شیكارییە بۆ پێكهاتەی هونەری ئەو چیرۆكانەی نووسەر كە لە گۆڤاری (زاری كرمانجی)دا بڵاوكراونەتەوە، وەک یەکێک لەو سەکۆ کولتووری و ڕۆشنبیرییە گرنگانەی کە لە قۆناغێکی سەرەتایی لە دروستبوونی چیرۆکی نوێی کوردیدا ڕۆڵیان هەبووە. توێژینەوەكە لەسەر بنەمای مێتۆدی ڕەخنەیی شیکاری دامەزراوە، کە هەوڵدەدات پێکهاتە سەرەکییەکانی بنیاتنانی چیرۆک وەک ڕووداو، کارەکتەر، کات، شوێن و تەکنیکەکانی گێڕانەوە و گفتوگۆ شیبکاتەوە. توێژینەوەكە ئەو شێوازە دەخاتەڕوو کە موکریانی چۆن مامەڵەی لەگەڵ فۆرمی چیرۆكەكانی نێو گۆڤارەكەی كردووە، لەڕێگەی بەکارهێنانی زمانێک کە ڕەهەندی کولتووری و ڕەمزی هەیە و گرنگیدانی بە پەیوەستکردنی دەقی گێڕانەوەیی بە ڕاستییە کۆمەڵایەتی و بیرەكانی سەردەمی خۆی. هەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەزموونی گێڕانەوەیی نووسەر لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی گۆڤارەكەدا و ئەو کاریگەرییە هونەری و واتاییانەی کە ئەم چوارچێوەیە لەسەر دەقی چیرۆکی كوردی دروست کردووە. توێژینەوەكە هەوڵدەدات ئەوە بسەلمێنێت کە چیرۆکەکانی حوسێن حوزنی موکریانی لە گۆڤاری «زاری کرمانجی»دا قۆناغێکی گواستنەوە پێشکەش دەکەن لە مێژووی چیرۆکی کوردیدا، چونکە هەنگاوێكە بۆ دەسپێكی قۆناغێكی نوێ لە چیرۆكی كوردی، ئەمەش گرنگییەکی تایبەتیان پێدەدات لە مێژووی گێڕانەوەدا. لە كۆتاییدا توێژینەوەكە گەشت بەو ئەنجامەی، کە حوسێن حوزنی موکریانی توانیویەتی لە ڕێگەی بنیاتێکی سادە و پشت بەست بە هەر یەك لە تەکنیکی گێڕانەوە و دیالۆگ و كات و شوێن و ڕوودا و كارەكتەرەوە پەیامی خۆی ئاراستەی خوێنەر كردووەتەوە پەیوەست بە ڕەهەندی نەتەوەیی و ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، کە تێیدا توخمە هونەرییەکان بە تەواوی لە خزمەت گەیاندنی پەیامە فیکری و مرۆییەکاندا بوون