رۆڵی حوسێن حوزنی موکریانی لە نوسینی مێژووی کورد لەسەردەمی عەباسی (لەگۆڤاری زاری کرمانجی وەک نمونەک)
پوختەAbstract
نووسینەوەی مێژوو یەكێكە لەو زانستە گرنگانەی كار لەناو رابردوو دەكات، ئەمەش پەیوەستە بەو بەرهەم و نوسراوانەی ڕوو چوینە ناو زەمینەی مێژوو. مێژوونوس وەكو یارمەتی دەرو تەواو كەری مێژوو سەیر دەكرێت، ئەویش بە نوسینی کتێب ، ئەمەش کارێکە زۆرێك لە ئارەزوومەندانی مێژوو لێكۆلینەوە و نوسین لە بارەوەیەوە دەكەن، ئەو بەرهەمانەش زیاتر بەلایەنی زانستی و نازانستی لەیەكتر جیا دەكرێنەوە، لەوانەش بەرهەم و نوسینەکانی (حوسین حوزنی موکریانی)ە كە بەشێوەیەكی بەربڵاو و فراوان مێژووی نەتەوەی کورد باس دەكات و نوسیویەتیەوە. بەتایبەتی لایەنی سیاسی و بارودۆخی و دەسەڵاتی کوردی ،ئەویش بەسود وەرگرتن لە زانیاریەكانی سەرچاوە جۆراو جۆرەكانی مێژووی سەردەمە جیاوازەکان بە جۆریك ئە و سەرچاوانە جگە لە بینین و تێرامانی خۆیان بەڵام زیاتر سەرچاوەی مێژووی سەردەمی کؤن وئیسلام نوئ گشتی و تایبەتی و و وڵاتناسان بوون . هەر بۆیە زۆرینەی مێژوونووسان و پسپۆرانی مێژووی كورد كۆكن لەسەر ئەوەی كە كورد وەك نەتەوەیەكی جیاواز و تایبەت لە جوگرافیایەكی گرنگ و كاریگەردا رۆڵ و پێگەی زیاتر لە سەدەكانی ناوەراست و دوای هاتنی ئایینی ئیسلام و بلاوبوونەوەی لە كوردستاندا دەركەوت و بوونی وەك توخمێكی كاریگەر لەناو كۆمەڵگەی دەوڵەتی ئیسلامیدا بوە، جێگای مشتومڕو تێرامانی نووسەرانی بەگشتی و ئیدی لە دەیان و بگرە سەدان سەرچاوەی مێژوویی زانیاریەكان تۆماركران و تا ئیێستاش ئەو سەرچاوانە بۆ توێژینەوەكان لەبارەی كوردەوە بایەخ و گرنگیەكی زۆری هەیە.