پێگەی زمان لە کارابوونی هۆشیاریی کۆمەڵدا
پوختەAbstract
زمان یەکێکە لە بنچینە گرنگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. لە پێشخستی کۆمەڵدا، زمان تەنیا ئامرازێکی قسەکردن نییە، بەڵکو سیستەمێکە پێڕەوێکە بۆ دروستکردنی واتا و گونجاندنی لهگهڵ دهوربهر و ڕێکخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گواستنەوەی کلتوور و بیرکردنەوه لە نێوان تاکەکاندا. توێژینەوەکە بەناونیشانى (پێگەی زمان لە کارابوونی هۆشیاریی کۆمەڵدا)يە، شیکردنەوەیەکی تیۆری بە پێوەری(GIDS)ی (جۆشوا فیشمان)، ڕاساندنی کارەکییانەی بۆ گۆڤاری (زاری کرمانجی) لە ژمارەکانی(١-٩) جێبەجێدەکات. ئامانج لەم شیکردنەوەیە دیاریکردنی ڕۆڵی گۆڤارەکەیە، هۆشیاریی زمانە بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی و هۆشیاری نەتەوەیی لەو سەردەمەدا، بەتایبەت لە بوارەکانی زمانی نەتەوەیی، پەروەردە و خوێندندا. لهم ڕوانگهیهوه، گۆڤاری (زاری كرمانجی) بۆ سهردهمی خۆی به زمانی كوردی و شێوهی ئاخاوتن و زمانی نووسینی كوردی لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای نوێی چاپخانه خۆى بهرهو ههڵكشان بردووه، زمانیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت، وشە نوێ و بیری نوێ و دهربڕین و گوزارشتی نوێ دروستدەبن و ههندێك له واتا کۆنهكان دەگۆڕدرێن، یان روونتربڵێین دهشێت زیندووببهنهوه و له بۆتهیهكی تر خۆیان كۆبكهنهوه و ڕهنگێكی تر بنوێنن، ئەمەش پیشاندەری پەیوەندیی نێوان زمان و هۆشیارییە لە پێشخستی کۆمەڵ له خوێندنهوه و فێربوون بۆ تاكهكانی كۆمهڵ.