گەڕانەوە بۆ نامیلکەBack to booklet

ئەدەبیات وەک کۆیادەوەریى نەتەوەسازیى کەلتووری لە گۆڤارى زارى کرمانجیدا

نووسەرانAuthors
پ.د. هەڵمەت بایز ڕەسول
پوختەAbstract
مێژووى ڕۆژنامەگەریى کوردی لایەنێکى گرنگى مێژووى نەتەوەییە، ئەدەبیاتیش پانتاییەکى گرنگى پێکهاتەى ڕۆژنامەگەریى کوردییە. ئەو هەوڵە سەرەتاییەى ڕۆژنامەگەرى کوردى، بەتایبەتى لە سەرەتاى سەدەى بیستەمدا هەوڵێکى فرە ڕەهەندە و لە زۆر کایەدا دەتوانرێت خوێندنەوەى بۆبکرێت. هەلومەرجى چاپ لە سەردەمى کۆڵۆنیالیزمى نوێدا لە باشوورى کوردستان بەپێى تیۆرییەکانى نەتەوەسازى و ناسیۆنالیزم، دەتوانرێت بەشێکى گرنگى ئەو چەمکانەى کە پەیوەندییان بە نەتەوەسازیى کەلتوورییەوە هەیە وەک کۆمەڵگاى خەیاڵى و کۆیادەوەرى و یادەوەرى کەلتوورى، بەپێى ئەو هەوڵانەى وەک گەشەى خوێندنەوارى و هۆشیارى و زیندووکردنەوەى کەلتوورى نەتەوە بۆ ڕۆژنامەگەرى کوردى دراون، وەک ئامانج بەدی بکەین، بۆیە ناونیشانى توێژینەوەکە (ئەدەبیات وەک کۆیادەوەریى نەتەوەسازیى کەلتووری لە گۆڤارى زارى کرمانجیدا) بەمێتۆدى چۆنایەتى بە تێگەیشتنى کۆمەڵێک تیۆریستى بوارى نەتەوەسازى و ناسیۆنالیزم بەپارادایمى تەفسیرى چەند هەوڵ و تێگەیشتنێکى ڕۆژنامەگەریی و شاعیران بۆ نەتەوەسازى شەنوکەو دەکات. ئەو توێژینەوە، بۆیە گرنگە بەشێک لەو هەوڵانەى گۆڤارى زارى کرمانجى تەنها بریتى نییە لە چەندییەتى ئەدەبیات و ناوەرۆکێکى نەتەوەیی و نیشتمانى کە پێشتر ئەنجامدراون، بەڵکو کۆى ئەو گوتارەى ناو گۆڤارەکە لە ڕێى هەموو ژانر و تایبەتمەندیى شیعرەکانەوە بەشێکن لە پێکهاتەى کۆمەڵگاى خەیاڵى و دروستکردنى کۆیادەوەرى و بەستنەوەى پارچەکانى کوردستان لە ڕێى زیندوکردنەوە و دەرخستنى بۆنە و هێما تراژیدییەکان.