پوختەی توێژینەوەکانResearch Booklet

توێژینەوە پەسەندکراوەکانی کۆنفرانسAccepted papers of the conference

27 توێژینەوەpapers
1

ڕەنگدانەوەی مێژووی كورد لە گۆڤاری زاری كرمانجی دا (١٩٢٦-١٩٣٢)

پ.ی.د. سنوور سەباح سەدیق پ.ی.د. ئارەزو یوسف حسن

ڕەنگدانەوەی مێژووی کورد لە گۆڤاری زاری کرمانجیدا، لایەنێکى گرنگ و بایەخدارى مێژووى بزووتنەوەى ڕۆشنبیریى و ڕزگاریخوازیی کوردییە، لەبەرئەوەى لە گواستنەوەی ڕووداو و کەسایەتییە مێژووییەکان بەشێوەی وتار، هەواڵ، توێژینەوە و…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
2

ڕێبازی حوسێن حوزنی موکریانی لە گێڕانەوەی مێژووی میرنشینی بەرزیکانی (لەژێر ڕۆشنایی تیۆری ئەندرسۆندا)

شاخەوان حمدامین سورچی پ.ی.د. ئەبوبەکر دێوانە حەمەد باڵەکی

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکی ئەکادیمییە بۆ شیکردنەوەی ڕێبازی مێژوونووسی لای حوسێن حوزنی موکریانی، بەتایبەت لە گێڕانەوەی مێژووی میرنشینی بەرزیکانیدا، ئامانجی سەرەکیی توێژینەوەکەش بریتییە لە دەرخستنی ئەو سنوور و ڕەهەندانەی کە…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
3

رۆڵی حوسێن حوزنی موکریانی لە نوسینی مێژووی کورد لەسەردەمی عەباسی (لەگۆڤاری زاری کرمانجی وەک نمونەک)

د. تارا محەمەد خدر

نووسینەوەی مێژوو یەكێكە لەو زانستە گرنگانەی كار لەناو رابردوو دەكات، ئەمەش پەیوەستە بەو بەرهەم و نوسراوانەی ڕوو چوینە ناو زەمینەی مێژوو. مێژوونوس وەكو یارمەتی دەرو تەواو كەری مێژوو سەیر دەكرێت، ئەویش بە نوسینی کتێب ،…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
4

ڕۆڵ و کاریگەریی گۆڤاری زاری کرمانجی لە ناساندنی کەسایەتیی تاکی کورد لە (١٩٢٦-١٩٣٢)

د. دلگەش سەعید سەیدۆ

لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی (١٩١٤-١٩١٨) گۆڕانکارییەکی گەورە لە ناوچەکە سەری هەڵدا، کوردستانیش بەدەر نەبووە لەو گۆڕانکارییانە. لەوانەش لەلایەک دروستبوونی چەند وڵاتێکی نوێ، لەلایەکی تر هاتنی بیرو هزری ڕۆژئاوایی بوو بۆ…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
5

زارى كرمانجى وتدوينها لنص كردي قديم، دراسة تحليلية نقدية

پ.د. فرسەت مەرعی ئیسماعیل

دون شك كان الاستاذ حسين حزني موكرياني (1893 – 1947م) أحد الرواد في كتابة وتدوين التاريخ الکوردي باللغة الکوردية، كما يعد من الشخصيات البارزة في تاريخ الصحافة الكردية، إذ أسهم في تأسيس عدد من الصحف والمجلات الكردية…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
6

پێگەی زمان لە کارابوونی هۆشیاریی کۆمەڵدا

پ.ی.د. ئاسۆ عەبدولڕەحمان کەریم ئیسماعیل حەسەن ئەحمەد

زمان یەکێکە لە بنچینە گرنگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. لە پێشخستی کۆمەڵدا، زمان تەنیا ئامرازێکی قسەکردن نییە، بەڵکو سیستەمێکە پێڕەوێکە بۆ دروستکردنی واتا و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ر و ڕێکخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
7

هەوڵەکانى ستانداردکردنى زمانى کوردى لاى حوسێن حوزنی موکریانی

پ.ی.د. محەمەد حوسێن ئەحمەد

ئەم توێژینەوەیە تیشکدەخاتەسەر هەوڵەکانى (حوسێن حوزنی موکریانی) لە گەشەپێدان و ستانداردکردنى زمانى کوردیدا. کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە لەو هەوڵانەدا خۆیدەبینێتەوە، کە حوزنی موکریانی لە ڕێگەی کارەکانیەوە بۆ پاراستن و…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
8

ئاست و دەرکەوتنی زاراوەسازیی زمانی کوردی لە گۆڤاری زاری کرمانجی وەک نمونە

م.ی. هاشم ئەمین خدر سومەییە ئیبراهیم محەمەد ساڵح

زاراوەزانی یان زاراوەسازیی یەکێکە لە لقەکانی بواری زمانناسی گشتی و تا ڕادەیەک زاراوەیەکی نوێیە و پەیوەندی بە چەمکە زانستییەکانەوە هەیە، لەو زاراوانە دەکۆڵێتەوە کە گوزارشتن لە بابەتێک و ئەو دەربڕاوە نوێیانەی کە دێنە ناو…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
9

ئەدەبیات وەک کۆیادەوەریى نەتەوەسازیى کەلتووری لە گۆڤارى زارى کرمانجیدا

پ.د. هەڵمەت بایز ڕەسول

مێژووى ڕۆژنامەگەریى کوردی لایەنێکى گرنگى مێژووى نەتەوەییە، ئەدەبیاتیش پانتاییەکى گرنگى پێکهاتەى ڕۆژنامەگەریى کوردییە. ئەو هەوڵە سەرەتاییەى ڕۆژنامەگەرى کوردى، بەتایبەتى لە سەرەتاى سەدەى بیستەمدا هەوڵێکى فرە ڕەهەندە و لە…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
10

پەیامى شیعرى (حوسێن حوزنى موکریانى) لە بزاڤى (رۆژنامەگەرى کوردى)دا

پ. ی. د. ژوان عبدالسلام عزیز گەردى

ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی (حوسێن حوزنی موکریانی) وەک یەکێک لە پێشەنگە گەورەکانی بواری چاپ و ڕۆژنامەگەریی کوردی، ئەویش گەیاندنى (پەیامی شیعری)یە لە بزاڤى رۆژنامەگەرى کوردیدا، ناونیشانەکە ئاماژەیە بۆ ئەوە کە…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
11

ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لە نوێکردنەوەی بونیادی شیعری کوردیدا

د. سەرباز مەجید خۆشناو

توێژینەوە لە پرسی نوێبوونەوەی بونیادی شیعر و ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لەم بوارەدا، پەیوەندیی بەو لایەنە هونەرییانەوە هەیە، کە لە بونیادی دەق بەگشتی و بە تایبەتی لە بونیادی شیعری نوێدا هەیە، بۆ ئەو مەبەستە پشت بە تیۆری…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
12

زاری کرمانجی، نموونەیەک لە ڕۆژنامه وانی شوناس خوازانه: توێژینەوەیەکی بەراوردکارانه لە دۆخی هاوکاتی ڕۆژنامەگەری لە عێراق و ئێران

د. ئیبراهییم محەمەد حوسێنی

ڕۆژنامەگەری لە کۆمەڵگاکانی فرە-نەتەوەیی کە بنکەی فەرمی دروستکردنی نەتەوەییان نییە، ڕۆڵێکی بەرزتر له ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندن دەبینن و دەبن به پانتایی بۆ ڕەنگدانەوەی ناسنامە، زمان و داواکارییە ڕامیارییەکان، نەتەوەسازیی…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
13

ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لە پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی و هوشیاریی تاکی کورددا

پ.د.محەمەد ئەحمەد حەسەن

سەرەتای سەدەی بیستەم، بەتایبەتی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، ماوەی هوشیاربوونەوەی نەتەوەکان بوو بە مافەکانیان. باشووری كوردستانیش به‌ده‌رنه‌بوو له‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕوویانداوە. کەسانێکی وەک حوسێن حوزنی و…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
14

ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لە پەرەپێدانی ڕەوشی کەلتووری و ‌هۆشیاری سیاسی لە شاری ڕواندز (١٩٢٦-١٩٣٢)

د.ڕێواس فەتاح محەمەد ساڵح د.لانە ئاراس ابراهیم

کەلتوور بە یەکێک لە بنچینە سەرەکییەکانی دروستبوون و بەردەوامی ناسنامەی کۆمەڵگەی مرۆیی دادەنرێت، کە بەرهەم و دەستکەوتی ماددی و مەعنەوی ئەو کۆمەڵگەیەیە و لە ئەنجامی پێکەوەژیان و بیروباوەڕ و ڕەفتار و هەڵسوکەوتی هاوبەشی…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
15

ڕۆڵی گۆڤاری زاری کرمانجی لە پەرەپێدانی هۆشیاریی هزریدا گۆشەی (دەردی دەروون) بە نموونە

پ.ی.د. ئاسۆ عومەر مستەفا م.ی. سەروەت نیعمەتوڵا ساڵح

ئەم توێژینەوەیە، قاڵبوونەوەیە لە چەمکی (هۆشیاریی هزری) و شێوازی ڕەنگدانەوەی لە گۆشەی (دەردی دەروون) لە گۆڤاری (زاری کرمانجی)دا. توێژینەوەکە بە پشتبەستن بە تیۆری "کۆگیتۆ- دیکارت" و تیۆری "پەرەپێدانی هۆشیاری- کانت"…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
16

ڕۆڵی حوسێن حوزنی موكریانی لە ڕۆژنامەی دەنگی گێتی تازەدا "١٩٤٦-١٩٤٧"

م.ی. ڕۆشنا فایەق محەمەد م.ی. سۆران حوسێن ئیبراهیم

حوسێن حوزنی موكریانی ڕۆڵی باشی لە بواری نوسینەوەدا بینیوە، بەتایبەت لەبواری گۆڤار و ڕۆژنامەگەریدا ئەو ڕۆڵە زیاتر قوڵ بووەتەوە، ئەوەی بەلای توێژەرانەوە گرنگە خودی كێشەكەیە، كە بریتییە لە هەڵدانەوەی لاپەڕەی فەرامۆشكراوی…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
17

ڕۆڵی گۆڤاری (زاری كرمانجی) له‌ به‌كارهێنانی زاراوه‌دا

پ.د. شەهاب ته‌یب تاهیر

گۆڤاری (زاری كرمانجی 1926-1932) به‌ سه‌رپه‌رشتی (حوسێن حوزنی موكریانی) له‌ شارۆچكه‌ی ڕواندز ده‌رده‌چوو، وه‌ك یه‌كێك له‌ سه‌ره‌تاییترین و گرنگترین وێستگه‌كانی مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ڕووناكبیریی كوردی ئه‌ژمارده‌كرێت.…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
18

په‌ره‌پێدان وگه‌شه‌ی زمانی كوردی له‌ گۆڤاری زاری كرمانجیدا ١٩٢٦-١٩٣٢

پ.د. دارا حه‌مید محه‌مه‌د

زمان وه‌ك سه‌ره‌كیترین كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیكردن و ستوونێكی گرنگی په‌ره‌پێدانی مرۆیی، هه‌میشه‌ له‌ گۆڕان و گه‌شه‌كردندایه‌، هه‌ر گه‌شه‌ و گۆڕانێكی زمان وابه‌سته‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ و گه‌شه‌ی شارستانییه‌ت و…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
19

ڕۆنانی وشە و زاراوە لە گۆڤاری "زاری کرمانجی"دا

ڕەزا شەجیعی

ساڵانی کۆتایی سەدەی نۆزدە، سەرەتای نزیکبوونەوە و ناسینی جیهانی مودێرن و بەخۆداچوونەوەی کوردییە و ئەمەش ئاکام و ئەنجامی ئەو هەوڵە ڕۆناکبیریانەیە "گەنجە کوردەکان" لە جهیانی کوردیدا دەستپێشخەر بوون بۆی. لەگەڵ ئەم…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract
20

زمان و ناسنامەی کەلتوری نەتەوەیی و ڕەنگدانەوەی لە گۆڤاری زاریی کرمانجی (١٩٢٦-١٩٣٢)

د. پەیوەند محەمەد حەمەد د. فارس لەتیف یەحیا

ڕۆژنامەگەری بەشێوەیەکی گشتی وەک دەرکەوتەیەکی قۆناغی مۆدێرنیتە ڕۆڵێکی گرنگی لە برەودان و دەوڵەمەند کردنی زمان و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییدا هەیە، چالاکیی و کردە کەلتورییەکان بنچینەیەکی گرنگی دروستکردنی ناسنامە و…

خوێندنەوەی پوختەRead abstract